عێراق پلانی تەواوی بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەرتی سنووری لەگەڵ توركیا هەیە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق كەرتی سنووری توركیا لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمەری


Jul 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە پشتڕاستیكردەوە كە پلانی تەواو هەیە بۆ ڕاگرتنی كەرتی سنوور لەگەڵ توركیا و ئاماژەیە بۆ ئەوەی پلانەكان دەخرێنە بەردەم فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان مستەفا ئەلكازمی.
ئەلشەمەری لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئەلعێراقیە نیوز: شاندێكی ئەمنی سەردانی بارەگای فەوجی دووی لیوای یەكەمی پاسەوانی سنووریان كرد، هەروەها لیوای یەكەمی لە بارەگاكانی فەوجی دووی پاسەوانی سنووری كەركووك سەردانیان كرد و ناوچەی باتوفە لە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆك و لەبارەی دۆخی سنووری عێراق و توركیا ئاگاداركرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێداچوونەوە بە قەبارەی بوونی سوپای توركیا كراوە و جەختیشی لە پێویستی كردنەوەی خێرا و هاوبەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردەوە.
جەختیشی لەوە كردەوە: كە پلانی تەواو هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەرتی سنوورەكە، هەروەها دەخرێنە بەردەم مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و ڕوونیشیكردەوە كە هەڵسەنگاندنێكی تەواو لەسەر كەرتی سنوورەكە ئەنجامدرا.