مەکتەبی رێکخستن: راپرسیەکی ساختە بەناوی یەکێتییەوە بڵاوکراوەتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی پارتی ڕاپرسی


Jul 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی ڕایگەیاند کە راپرسیەکی ساختە بەناوی یەکێتییەوە بڵاوکراوەتەوە.

لەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: سەرجەم ھەڤاڵانمان ئاگاداردەکەینەوە کە راپرسییەکی ساختە بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیالمیدیا بڵاوکراوەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە یەکێتییەوە نییە.

یەکێتیی بۆ هەر چالاکی و راپرسییەک کە مەبەست و یەکێتییانە بێت، ئۆرگانی تایبەتمەندی هەیە ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت. بە ئاشکرا لە کەناڵە فەرمییەکانەوە بانگەشەی بۆ دەکات و هەڤاڵ، ئەندام و لایەنگرانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.

بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین لەو راپرسییە ساختەیە بەرپرسیار نین و ئامانج لێی تەنیا بەلاڕێدابردن و چەواشەکردنی هاوڵاتییان، لێدانە لە سەرکەوتن، نوێبوونەوە و گەشەی یەکێتی.

هەروەها داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە حاڵەتێکی لەم شێوەیەدا، بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بە دەزگا فەرمییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکەن تاوەکو هەواڵی هەڵە و چەواشەکارانە بڵاونەکەنەوە.

لەگەڵ رێزدا

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٢

ئامادەکردنی-کامەران کەریم