بەغداد دژی داگیرکاریی تورکیا خۆپیشاندنی کرد

(0) / / جهان / زایەڵە بەغدا تورکیا عێراق


Feb 18, 2021

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەکانی هەواڵ لە عێراق ڕایانگەیاند کە خۆپیشاندان کە بەغدای پایتەخت دژی داگیرکاریی تورکیا بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سۆمەریەنیووز بڵاوی کردەوە: ژمارەیێکی زۆر لە هاوڵاتیانی عێراق پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدای پایتەخت لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا گردبوونەوە و دژی داگیرکاریی سوپای ئەو وڵاتە لە باکووری عێراق، دروشمیان وتەوە.
هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد و ڕێگاکانی گەیشتن بە باڵوێزخانەی تورکیاش داخران.
ئەم خۆپیشاندانە لە ناڕەزایەتی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق کە بە بیانووی بوونی پەکەکە ئەنجام دەدرێت، بەڕێوەدەچێت.
لە ئێستاشدا هەڕەشەی لەشکەرکێشی تورکیا بۆ سەر شەنگال لە پارێزگای نەینەوا بە بیانووی بوونی پەکەکە لە ئارادایە.