پزیشکێکی ئێرانی پسپۆڕی چاو، بێبەرامبەر بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەبینێت + وێنە
/
کردستان
/
زایەڵە
هەڵەبجە
کیمیاباران
پزیشک
ئێرانی
زایەڵە - د. مەهدی زادە، پزیشکی پسپۆڕی چاو، لەکلینیکی بەصیر لە شاری سلێمانی بینینی بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجەی کردە بێ بەرانبەر.
ئەمڕۆش لە ڕێگای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەوە وەجبەیەک بەرکەوتە نێردرانە کلینکی چاوی بصیر، لە سلێمانی بە مەبەستی پشکنینی چاو لەلایەن دکتۆری شارەزا و پسپۆڕەوە.
هەر بەرکەوتەیەک کێشەی چاوی هەیە، دەتوانێت سەردانی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکات بەمەبەستی کردنەوەی دۆسیەی تایبەت و پشکنین، پرۆسەکە بەردەوامی هەیە.
کلینیکی بصیر لەشاری سلێمانی دەکەوێتە شەقامی شەست مەتری خوار بۆڵینگ، بەرانبەر دیکۆر ھۆم نھۆمی سێیەم .
بۆزانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەژمارە تەلەفۆنی ٠٧٥٠٧٢٦٧٧٠٤.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: