ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە لێکیدایەوە: سەدر بۆچی لایەنگرانی هێنایە سەرشەقام

(0) / / گفتگو / زایەڵە سەدر شیاع سوودانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد کورد


Jul 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئازاد  ئیبراهیم ئەحمەد نوسەر و ڕۆژنامەنوس جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم هاتنەسەر شەقامەی لایەنگرانی سەید موقتەدا سەدر، جیاوازە لەوانی دیکە، ئەمجارەیان نیشانەی قبوڵنەکردنی شکستەکەی سەدرە.

ئازاد  ئیبراهیم ئەحمەد نوسەر و ڕۆژنامەنوس لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەم هاتنەسەر شەقامەی لایەنگرانی سەید موقتەدا سەدر، جیاوازە لەوانی دیکە، ئەمجارەیان نیشانەی قبوڵنەکردنی شکستەکەی سەدرە، سەید موقتەدا پێیوانەبووە شیعەیەک هەبێت بەهێزتر لەئەو، بۆیە کاتێک موقتەدا سەدر نوێنەراکانی خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەران کشاندەوە پێیوانەبوو پرۆسەکە بەردەوام بێت و بتوانرێت کاندید دیاری بکرێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڵام لەگەڵ دیاریکردنی "محەمەد شیاع سودانی" بۆ ئەو پۆستە، ئیدی موقتەدا سەدر تێگەیی ئەو شتێکی دیکەی پێناکرێت بیبەخشێت بە عێراق، بۆیە دوای هاتنەسەر شەقامی سەدرییەکان، سەید موقتەدا وتی، پەیامەکەتان گەیشت .

وتیشی، بەداخە پێگەی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە بەغدا لاواز دەبێت و ئێستا بەشداریکردنی کورد وەک بەشداری کابینەکانی یەکەم و دووەم نییە، ئەمەش بۆ دوو شت دەگەڕێتەوە، یەکەم، کورد سەرکردەی نییە ماڵی کوردی ڕێکبخات، دووەم، ساڵ لەدوای ساڵ هێزە سیاسییەکانی عێراق فێری جوڵەی سیاسی زیاتر دەبن و دەیانەوێت پێگەی کورد بەتەواوی سفر بکەنەوە.

ڕونیشیکردەوە،  پێش هەر شتێک دەبێت کورد یەکگرتوو بێت و لەبەرامبەر ماف و دەستکەوتەکانی کورددا،  ناکۆکییە ناوخۆییەکەیان تێپەڕێنن و پێکەوە لە بەغدا یەکگوتار و یەککردار بن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم