سێ هەڵمەتی گەورەی خاوێنكردنەوە لە هەولێر بەڕێوەچوو
/
اجتماعی
/
زایەڵە
شار
هەولێر
پاککردنەوە
شارەوەانی
زایەڵە - بە بەشداری نزیكەی 100 كرێكار و ئامێری شارەوانی سێ هەڵمەتی گەورەی خاوێنكردنەوە لە هەولێر بەڕێوەچوو.
بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر و پاكڕاگرتنی شوێنە گشتییەكان، بە بەشداری نزیكەی سەد كرێكار و ئامێری شۆفڵ و تانكەری ئاو و قەلاب، سێ هەڵمەتی گەورەی خاوێنكردنەوە و شۆردن لە گومرگی كۆنی سەوزە و میوە و هەردوو ناوچەی پیشەسازیی باكوور و باشوور لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو كە تێیدا 50 تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكرایەوە.
ئەندازیار ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی سەر بەسەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر سەبارەت بە هەڵمەتەكان، ڕایگەیاند ، دوێنێ شەو و ئەمڕۆ هەینی، بەسوود وەرگرتن لە داخرانی شوێنەکانیان، سێ هەڵمەتی فراوانی خاوێنکردنەوە و شۆردنمان لە گومرگی کۆنی سەوزە و میوە و ناوچەی پیشەسازی باکوور و ناوچەی پیشەسازی باشوور لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. سەبارەت بە بەشداری ژمارەی ئامێر و كرێكارەكایش گوتی: لە هەڵمەتەكاندا شەش شۆفەڵی قەبارە جیاواز و حەوت قەلاب و چوار تانكەری ئاو و زیاتر لە شەست كرێكار بەشداربوون كە بە نزیکەیی 50 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکرایەوە و فڕێدران.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: