ئەندامێکی پێشوی پەرلەمانی عێراق بۆ زایەڵە: سەدر نایەوێت هیچ حکومەتێک پێکبهێنرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە غالب محەمەد عێراق سەدر خۆپیشاندان


Jul 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - غالب محمد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ "هەر ڕێگە کردنەوە و هەر خۆپیشاندانەکە  بە زوترین  کات چونە ناو پەرلەمانەوە  ئەوە دەگەیەنێت کە کازمیش کارئاسانی  بۆ ئەم خۆپیشاندانە کردووە."
د. غالب محمد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ  پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، سەدر لە پەرلەمانی عێراق کشەوەتەوە 73بۆ 74 کورسی هەبووە،  ئەمە ئەوە ناگەیەنێ  کە سەدر لەکاری سیاسی کشابێتەوە بەو نوێژەی کاتی خۆی کردی و بەمەی کەکردی بۆسەرپەرلەمانی عێراق، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت سەدر نایەوێت هیچ حکومەتێک پێکبهێنرێت، مەوزوع سودانی  نیە، پێشتر مالیکی بوو هەر ڕازی نەبوو دواتر کرا بەسودانی ، سودانی هێورترین کەسە  لەناویانا ، لەبەرئەوەی بەسودانی ڕازی نەبوو، کەواتە نایەوێت  هیچ حکومەتێک پێکبهێنرێت.
وتیشی، پێم وایە پلانی ئەوەی هەیە کە ئەم حکومەتە بەردەوام بێت، ئەوەی کە هەیە هەر ڕێگە کردنەوە و هەر خۆپیشاندانەکە  بە زوترین  کات چونە ناو پەرلەمانەوە  ئەوە دەگەیەنێت کە کازمیش کارئاسانی  بۆ ئەم خۆپیشاندانە کردووە، پێم وایە ناهێڵن  شەممە کۆبونەوە بکرێت، کۆبونەوەی خەڵک دەکات لەچواردەوری ناوچەی سەوز و پەرلەمان .
ڕونیشیکردەوە، کورد خۆی کێشەی هەیە، تائێستا  یەکلانەبۆتەوەلەسەر مەوزوعی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەگەر ئەمانە لەسەر  سەرۆک وەزیران ڕێک بکەون و بهێڵن کۆبونەوە بکرێت کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار دەکەونە دەنگدانەوە، لەهەنگاوی یەکەم پێم وانیە دەربچن ، دەنگی تەواو بهێنن ، ئیحتیمال هەیە  دابەش بێت ، ئیحتیمال هەیە  لەوەجبەی دووەمدا  یەکێکیان دەربچن، لەبەرئەوە کورد یەک ڕێز و یەک دەنگ نیە  لەمەوزوعی سەرۆک کۆماری عێراق .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم