چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێن
/
اقتصادی
/
زایەڵە
دەربەندیخان
ئابووری
گوژمە
کۆمەڵایەتی
پێشکەوتن
خزمەتگوزاری
زیەڵە - بە گوژمەی نزیكەی 296 ملیۆن دینار چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێن.
وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (٢٩٥،٩٢٣،٠٠٠) دینار بۆ تەواوكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان و بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ خەرج دەكرێت بە مەبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان.
پرۆژەكان بریتین لە نۆژەنكردنەوەی فلكەی گومرگ و شەقامی ژمارە 20، هەروەها نۆژەنكردنەوەی دووڕیانی دەربەن ژاڵەناو و نۆژەنكردنەوەی جەزرەی ناوەندی شەقامی شەهیدان و نۆژەنكردنەوەی فلكەی مەشتەل لە شەقامی شەهیدان لە دەربەندیخان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: