تەرمی شۆفێری ماتورسکیلێک لەنەخۆشخانەی کەلارە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کەلار تەرم شۆفێر کۆمەڵایەتی


Aug 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەرمی شۆفێری ماتورسکیلێک لەنەخۆشخانەی کەلارە، پۆلیسی داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەرکەس زانیاری هەیە ەلسەری کەسوکاری ئاگاداربکاتەوە.

مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی  پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،   بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر ڕێگای کەلار- ناحییەی ڕزگاری ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لەجۆری نیسان - ماتوورسکیل ڕویدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتوورسکیلەکە گیانی لەدەستدا

بەهۆی نەبونی هیچ جۆرە ناسنامەی تەرمەکە ناناسرێتەوە ئەوەی گیانی لەدەستداوە مێردمنداڵێکە و جلی کوردی زەیوونی لەبەردایە .

وتیشی،  لەئێستادا لەبەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارە ،هەرکەس زانیاری لەسەر هەیە کەسوکاری ئاگادار بکاتەوە سەردانی نەخۆشخانەی کەلاربکەن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم