پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: دابەشکردنی‌ نەوت‌ بەسەر ماڵاندا بەنرخی‌ گونجاو و پاڵپشتیکراو بووەتە پێویستیەکی‌ حەتمی‌

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەوت سوتەمەنی سەرچاوە سروشتیەکان عومەر گوڵپی


Aug 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عومەر گوڵپی  ئەندامی پەرلەمانی  کوردستان  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، دابەشکردنی‌ نەوت‌ بەسەر ماڵاندا بەنرخی‌ گونجاوو پاڵپشتیکراو بووەتە پێویستیەکی‌ حەتمی‌، چونکە زۆرینەى خەڵکى کوردستان نەوت بۆ گەرمکردنەوە بەکاردەهێنن، لە ساڵی‌ ڕابردوو حکومەت ئەو بەڵێنەی‌ نەبردە سەر کە بڕیاریدابوو هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوتی‌ پێبدات‌ و ژمارەیەکی‌ زۆر خێزان لە شارو شارۆچکەکان لەو پاڵپشتیە بێبەش بوون.
وتیشی، بە نووسراوی‌ ژمارە پ/ ٢٤٩ لە ٢٧ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٢داوامان کرد وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەکان بەرنامەی‌ خۆی‌ ڕوون بکاتەوە بۆ زستانی‌ ئەمساڵ‌و دابەشکردنی‌ نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا.هەرێمی‌ کوردستان نەوتی‌ خاوی‌ هەیە، پاڵاوگەی‌ پێویستیش هەیە بۆ پاڵاوتنی‌، نرخی‌ نەوتیشا هێندە بەرزە پێویست ناکات هەمووی‌ بفرۆشرێت، تەنانەت ئەگەر پێویستیش بکات، ئەوە پێویستی‌ ناوخۆ بۆ نەوت‌و بەنزین‌و گاز لە پێشترەو پێویستە حکومەت بەرنامەی‌ هەبێت بۆ پڕکردنەوەی‌ پێداویستی‌ ناوخۆ لە سوتەمەنی‌، بۆ ئەو کارەش پێویستە لە ئێستەوە حکومەت دەست بە دابەشکردنی‌ نەوت بکات، ئەگەرنا ناتوانێت لەکاتی‌ پێویستی‌ سەرما نەوت بگەیەنێتە هەموو ماڵێک.
ڕونیشیکردەوە، ئەمە بێجگە لەوەی‌ سەرمای‌ زستان‌و بەرزبوونەوەی‌ نرخی‌ نەوت، ئەگەری‌ بڕینی‌ دارو شێواندنی‌ ژینگە زیاتر دەکات کە باجەکەى لە ساڵانى داهاتوو قورستر دەبێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم