تا درەنگ نەبووە بایدن بگەڕێتەوە  بۆ بەرجام

(0) / / مقالە / ئەتۆمی زایەڵە ئێران ئیسرائیل بایدن


Feb 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ھەموو ئەو گەمارۆیانەی کە دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا بە سەر ئیراندا دایسەپاند نەیتوانی ئێران بە چۆکا بھێنێت و بیخاتە ئاستەنگی داڕمان و ھەڵوەشانەوە. چاوەڕوان دەکرێت کە ئێران لە ساڵی ٢٠٢١ دا چاکسازییەکی گەورەی ئابووریش بکات. ھەر بۆیە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت زووتر بگەڕێتەوە بەرجام و بەر بە خێرایی گەشە سەندنی وزەی ئەتۆمی ئێران بگریت و ئەگەری تێکھەڵچوونی سەربازی نێوان ئێران و ئیسرائیل کەم بکاتەوە.
زایەڵە - ھەندێک پێیان وایە کە گەڕانەوەی دەوڵەتی بایدن بۆ بەرجام ئەو گوشارانە لە ناو دەبات کە لەم ساڵانەی دوایی دا لە لایەن ترەمپەوە درووست کراون. ئێران لەم ساڵانەی دوایی دا نە تەنیا باجێکی زیادەی نەداوە بەڵکوو بە بەھێزکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ، پلانی مووشەکی و چالاکی ناوچەیی رێگای بەھێز بوون و درووست کردنی کارتێکی گوشاری گرتۆتە بەر.
بە کارھێنانی کارتی گوشار تەنیا لە کاتێکدا مانادارە کە بە شێوەیەکی ئەرێنی کەڵکی لێ وەربگیرێت. بە دەر لەمە ئاکامێکی کاریگەر و سەقامگیری لێناکەوێتەوە. بە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی، ویلایەتە یەکگرتووەکان کارتێکی گوشار یان ھێزیک لە دەس نادات. لە درێژەدا ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان بە باشی کارتەکانی خۆی بھینیتە کایەوە دەتوانیت وتوووێژەکان سەبارەت بە پلانە ئەتۆمیی و چالاکییە ناوچەییە کا بەرێوە ببات. ھەموو ئەو گەمارۆیانەی کە دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا بە سەر ئیراندا دایسەپاند نەیتوانی ئیران بە چۆکا بھێنێت و بیخاتە ئاستەنگی داڕمان و ھەڵوەشانەوە. چاوەڕوان دەکرێت کە ئێران لە ساڵی ٢٠٢١ دا چاکسازییەکی گەورەی ئابووریش بکات.
ھەر بۆیە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت زووتر بگەرێتەوە بەرجام و بەر بە خێرایی گەشە سەندنی وزەی ئەتۆمی ئێران بگریت و ئەگەری تێکھەڵچوونی  سەربازی نێوان ئێران و ئیسراییل کەم بکاتەوە و ھەوڵە چەن لایەنە دیپلۆماسییەکانی دەس پێبکاتەوە.
سەرەڕای ئەوەی کە وتوووێژ لەگەڵ تاران پیش ھەر رێکەوتنێک چاوەڕوان نەکراوە، گەڕانە وە بو ڕێکەوتنی بەرجام دەرفەتێکی فراوانتر بۆ وتوووێژەکانی دوایی درووست دەکات.
یەکێک لە بەشە گرینگەکانی کارتی گوشاری ویلایەتەیەکگرتووەکان کەم کردنەوەی گەمارۆکانە. لابردنی گەمارۆکان یەک شەوە بەھێزکردنی ئابووری ئیرانی بە دوادا نییە تا لە کاریگەری وتووویژەکانی دواتر کەم بکاتەوە یان ئێران بگەیەنێتە ئاستێک خەرجیەکانی چالاکییە ناوچەییەکانی دابین بکات.بە لابردنی گەمارۆکان لایەنی پراکتیکی بازرگانیش ئاسان ناکرێت و رەنگە تەنیا چاکسازییەکی بچووکی ئابووری لێبکەوێتەوە.
ئەگەر وڵاتی ئێران لە رێکەوتنەکە لابدات، ویلایەتەیەکگرتووکان دەتوانێت بە ھاوکاری ئەوروپا و تەنانەت چین و ڕووسیاش گەمارۆکان دەس پێبکاتەوە. بە  بە بەزاندنی ێڵی سوور لە لایەن ئێرانەوە ئەم وڵاتانە دەتوانن لە پێناو ئامانجی پێشگرتن لە پەرەسەندنی چەکی ناوەکی کردەوەی ھاوبەش ئەنجام بدەن. ھەڕەشەی دەسپێکردنەوەی گەمارۆکان ئێستا بە نیسبەت چوارساڵ لەمەوە پێشەوە بە ھێزترە. ڕاستە گوشاری زۆرینەیی لە بە دیھێنانی ئامانجەکانی ئەمریکا سەرکەوتو نەبووە بەڵام ھێزی یەک لایەنەیی ئەمریکای لە دانانی گەمارۆکان دا دەرخست.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کەوتۆتەبەر ڕەخنەی بناژۆخوازان لە ئێران. بارودۆخی نالەباری ئابووری سەرۆک کۆماری ئێرانی زۆرتر لە ڕابردوو موحتاجی رێکەوتنێک دەکات. وردە وردە ئەم بیرۆکە لەنێوان سەرکردە سیاسییە نەریتخوازەکانی تاران دا درووست دەبێت کە بۆ لە ناو بردنی پلانی گوشاری زۆرینەیی  دەبێت وا لە واشنتۆن بکرێت کە یەکێک لە ئەم دوو خاڵەی بەردەم ھەڵبژێرێت: ناکۆکی و دژایەتییەک کە بگاتە شەڕ، یان دان پێدانان بە چەکی ناوەکی ئێراندا. سەرکردەکان لە تاران وا تێدەگەن کە شیاو نەبوونی ئەو دووخاڵە دەتوانێ دەوڵەتی بایدن بگەیەنێتە ئەو ئاکامە کات بو درێژە داین بە گوشاری زۆرینەیی تەواو بووە و دەبێت لە زووترین کاتدا ھەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی ڕێکەوتنیکی ئەتۆمی بدات. لە لایەکی ترەوە ئابووری ئێران لە ئاستێکی خراو دایەوە و نارازی بوونەناوەکیییەکان پەرەی سەندووە .
پەرەسەندنی چالاکییە ئەتۆمییەکان دەتوانێ کۆتایی بە لایەنگرییە سیاسییەکانی ڕووسیاو چین بھێنێت. بەم شێوەیە ئێران بە پشت بەستن بە کارتەکانی گوشار خوازیاری دەس پێکردنەوەی وتوووێژە دیپلۆماسییەکانە. بو ئەوەی دەوڵەتی ڕۆحانی بتوانێ بناژۆخوازەکان ناوخۆییەکان قەناعەت پێبکات دەبێت لە چەن حەوتووی داھاتوودا ڕێگای گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتن بگرێتەبەر. بە دەر لە ئەمە دەوڵەتی ئێران ناچارە کردەوە گەلێکی توندتر وەک ڕاگرتنی پشکنینە ناوەکییەکان بگرێتەبەر.
بە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتن، ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ھەم دەتوانێ کاریگەرییە نیگەتیڤەکانی گەمارۆ ئابوورییەکان بھێڵێتەوە ھەم دەتوانێ لە ڕێگای دیپلۆماسییەکی ھەمیشەییەوە دەسکەوتگەلێکی باشی سیاسی بە دەست بھێنێت.
ھەروەھا دەوڵەتی بایدن دەکەوێتە دۆخێکی زۆر بە ھێزترەوەبۆ دەسپێکردنی وتووێژەکانی دواتر.
مەھسا ڕۆحی / دیپلۆماسی ئێرانی