ئێران: توانامان هەیە، بەڵام پلانمان نییە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم

(0) / / ایران / زایەڵە بۆمبی ئەتۆم ئێران محەمەد ئیسلامی


Aug 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر توانای تەکنیکی وڵاتەکەی بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی کردەوە.
محەمەد ئیسلامی رایگەیاند، توانای دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمییان هەیە، بەڵام پلانمان بۆ ئەم مەبەستە نییە.
ناوبراو داواشی لە وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام کرد کە یەکلایی بکەنەوە دەیانەوێت رێککەوتنی ئەتۆمی کارا بکرێتەوە یان نا.
ئیسلامی بە ئاماژەدان بە هۆشدارییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لەبارەی پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی ڕایگەیاند؛ لەوانەیە بتوانن تووشی سەرئێشەمان بکەن، بەڵام ناتوانن پێشمان پێ بگرن، چونکە دەستیان بە رێوشوێنەکانی راگەیشتووە.