تەرمی گەنجێکی  ٢٥ ساڵ لە شاخی وشکەناو لە هەڵەبجە دۆزرایەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەڵەبجە تەرم خۆکوژی پۆلیس کۆمەڵایەتی


Aug 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مقدم بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پاریزگای هەڵەبجە رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ  تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی  (بەڕێز نعمت سدیق) تەمەن ٢٥ ساڵ دانیشتوی ناحیەی خورماڵ، گەرەکی ئەردەڵان، لەشاخی  وشکەناو لەسنوری ناحیەی خورماڵ دۆزراوەتەوە، کە کەوتوەتە خوارەوە لەشاخەکەوە.

وتیشی،  تەرمەکەی لەلایەن تیمی بەڵگەو تاوان، بنکەی پولیسی خورماڵەوە هەڵگیراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا بۆزانینی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی، دوسیەی لێکۆڵینەوەی لەبنکەی پولیسی خورماڵ بۆڕێکخراوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم