قایمقامی ماوەت بۆ زایەڵە: کێشەی مینەکانمان چارەسەر کرد

(0) / ماوەت زایەڵە مین


Aug 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی لە لایەن کاک ئەحمەد ئەنجومەنی گوندی ئەشکەوتان ئاگادار کراین بە ھەبوونی مەترسی مین لەسەر ڕێگای سەرەکی سەفرە و زەروون و قندۆڵ، کە ھۆکاری ئەم مینانە، ئەو مینە نەتەقیوانە بوون کە لەشاخی بەرامبەر گوندی ئەشکەوتان دەھاتنە خوارەوە بۆ سەر ڕێگاکەو مەترسیان دروستکردبوو.
وتیشی،  ئێمە بەڕێوەبەرێتی گشتی مینمان لەم مەترسیە ئاگادار کردەوە، ئەوان ڕاستەوخۆ لیژنەیان نارد، دوا قسەیان ئەوە بوو کە بە ھۆی فراوانی و سەختی شاخەکەوە لە ئێستادا ناتوانن کاری پاکسازی بۆ شاخەکە بکەن، ئەمە کێڵگە مینێکی گەورەیەو بە کێڵگە مینی سەرچاوەی خواروو— ئەشکەوتی مام دەروێش بە کۆدی IK3437 ناسراوە،
ئەوان بڕیاریاندا کە پێویستە لەو ئاستەی کە مینەکان دێنە سەر ڕێگاکە دیوارێک دروستکرێت بە درێژی (١٢٠) مەتر بۆ گلدانەوەی مینەکان.
ڕونیشیکردەوە، سەرئەنجام پاش ڕا گۆڕینەوە لەگەڵ بەڕێز کاک موحسین بەڕێوەری گشتی کاروباری مین، ئەوە بە ئێمە سپێردرا کە ئێمە پێداویستی دیوارەکە بکڕین ھەر لە بلۆک و چیمەنتۆو شیش و پەرژین بە بڕی ٢،٥٠٠،٠٠٠ دوو ملیۆن و پێنجسەد ھەزار دینار، ئەوانیش ئەرکی دروستکردنی بگرنە ئەستۆ،
بە خێرایی دەستکرا بە کارەکەو ئێمە پێداویستیەکانمان کڕین، دواتر لەگەڵ بەڕێز کاک بەکر بەرپرسی یاریدەدەرێتی ئاسایشی شینکایەتی قۆناغەکانی دروستکردنی دیوارەکەمان بەسەر کردەوە.
هێمای بەوەشکرد، لە ئێستادا دیوارەکە تەواو بووەو ڕێگاکە سەلامەتە و سوپاسی ھەموو ئەو بەڕێزانە ئەکەین کە ھاوکارمان بوون، سوپاسی کاک بەکر بەرپرسی ئاسایشی شینکایەتی دەکەین کە زۆر ھاوکارمان وە زۆر مانوو لەگەڵمان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم