نرخی خۆراك لە بازاڕەكانی هەرێم  دابەزی

(0) / / اقتصادی / zayeLe خۆراک نرخ


Aug 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی خۆراك بەشێوەیەكی گشتی بە رێژەی 20% دابەزینی تۆماركرد.
بەپێی زانیارییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی خۆراك بەشێوەیەكی گشتی بە رێژەی 20% دابەزینی تۆماركرد و بەرەو دابەزینی زیاتریشە.
بەپێی ئەو زانیارییانە ئەم دابەزینی نرخە پەیوەندی بە دابەزینی نرخی خۆراك هەیە لە بۆرسەی جیهانی لە ژێر كاریگەری دەستكردنەوە بە هەناردەكردنی گەنم و دانەوێڵەی ئۆكراینی بەپێی رێككەوتنی ئیستەنبوڵ لە نێوان توركیا و رووسیا و ئۆكراین.
دوێنێ یەكەم كەشتی گوێزەرەوەی دانەوێڵە بەندەری ئۆدیسای ئۆكراینی بەجێهێشت رووە و بازاڕەكانی جیهان.
لە هەرێمی كوردستان چاودێرانی ئابووری بەپێویستی دەزانن نرخی سەموون و نان هەرزان بكرێت كە بەهۆی جەنگی ئۆكراین و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكەوە كێشیان كەمكرایەوە و ژمارەشیان لە 8 نان و سەموونەوە بە هەزار دینار بۆ 6 نان و سەموون كەمكرایەوە.
هاوكات داواش دەكرێت خواردنی رێستۆرانت و خواردنگەكانیش بە هەمان شێوە داببەزێندرێت و حكومەت رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم