مافى خوێندکارانى پۆلى شەش لە کەرکوک نافەوتێت
/
کردستان
/
زایەڵە
مافی خوێندکار
کەرکەک
ئالان حەمەسەعید
پەروەردە
زایەڵە - وەزیرى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند، وەزیری پەروەردەی عێراق دڵنیایی داوە کە مافى خوێندکارانى پۆلى شەش لە کەرکوک نافەوتێت، ئەگەر دەرکەوت لەبەشە تەرککراوەکان پرسیاریان بۆ هاتووەتەوە.
ئالان حەمەسەعید لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەرێوەبەرایەتی خوێندی کوردی و یەکەی سەرپەرشتیاری لە خوێندی کوردی لە کەرکوک هیچ پەیوەندییەکیان بە دانانی پرسیارەوە نییە .
دەقى رونکردنەوەکە:
بۆ قوتابیانی ئازیزی پۆلی شەشی ئامادەیی و خانەوادەکانیان لە کەرکوک :
سەبارەت بەو گرفتەی باسی دەکەن لە پرسیارەکانی بابەتی ( کیمیا ) ی ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی وەزاری کە لەلایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی عێراقی فیدراڵ دانراوە، پەیوەندیم لەگەڵ بەرێز وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ کردووە و دڵنیایی داوە کە مافتان نەفەوتێت، بەرێزیان ووتی ئەگەر دڵنیابووینەوە پرسیاریان بۆ هاتۆتەوە لە بابەتە تەرککراوەکان، بە میکانیزمی ئیداری بۆیان چارەسەر دەکەین بە جۆرێک کەمافیان نەفەوتێت، بەرێوەبەرایەتی خوێندی کوردی و یەکەی سەرپەرشتیاری لە خوێندی کوردی لە کەرکوک هیچ پەیوەندییەکیان بە دانانی پرسیارەوە نییە .
دڵنیابن خزمەتان دەکەین و بەردەوام دەبیین لە بەدواداچون و لەسەر هێڵ دەبم لەگەڵ بەرێز وەزیری پەروەردەی عێراق.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢ی ٨ی ٢٠٢٢
تێبينيێك بنێرە: