نرخی ئارد و نان هەرزاندەكرێن
/
اقتصادی
/
زایەڵە
ئابووری
بازرگانیی هەرێم
ئارد
نرخ
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئاسانكاری بۆ بازرگانان دەكرێـت بەمەبەستی هاوردەكردنی ئارد و هەرزانبوونی نرخەكەی.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، بەر لە گرانبوونی نرخی ئارد و نان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دوو كۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجامدا و بڕیاردرا نرخی كارەبا و غازیان بۆ هەرزانبكرێت، بەڵام نرخی ئارد و "نانی بازاڕگرانبوو.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە ئێستادا نرخی ئارد و گەنم هەرزانبووە و كار بۆ دابەزاندنی زیاتری نرخەكەیان دەكەین و هانی بازرگانان دەدەین كە ئارد هاوردەبكەن بەو مەرجەی لە كوالێتییدا دەربچێت.
ڕاشگەیاند، هەوڵدەدەین نرخی غاز و كارەبا بۆ فڕن و نانەواخانەكان هەرزانبكەین و پێداچوونەوە بە نرخی نان بكرێت و هەرزانبكرێت.
ئامادەکردنی-کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: