کاردانەوەی مالیکی بە وتارەکەی سەدر؛ گفتوگۆ بە گەڕانەوە بۆ دەستور دەبێت

(0) / / عراق / زایەڵە سەدر مالیکی دەستوور


Aug 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا کاردانەوەی بە وتارەکەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر بوو.
نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، گفتوگۆى جدى بۆ چارەسەرى کێشەکان سەرەتا بە گەڕانەوە بۆ دەستور و ڕێزگرتن دامەزراوە دەستورییەکان دەستپێدەکات.  
ئەمە دوای ئەوە دێت کە موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر (8-3-2022) جەختیکردەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردن و دەڵێت، گفتوگۆیان ئەزموون کردووە و سودى نەبووە.  
سەدر لە وتارێکدا داوایکرد پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، داواشى لەلایەنگرانى کرد لە مانگرتن بەردەوام بن تا داواکانیان بەدیدێت.    
وتیشى "خوازیارى دەسەڵات نیم و گەل لە چینى دەسەڵاتداران بێزار بووە."   
سەدر جەختیکردەوە، رەوتى سەدر لە چاکسازیی بەدەرنابێت "ئامادەم لە پێناو چاکسازیی شەهید بم و خوازیارى دەسەڵات نیم."