پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
/
اجتماعی
/
زایەڵە
تۆمەتبار
پۆلیس
سلێمانی
زایەڵە - مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بڕێك ئاڵتون‌و پاره‌یان دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له‌پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ سكاڵای تۆماركرد كه بڕێك ئاڵتون‌و پاره‌ی لێدزرا‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت.
هه‌ردوو تۆمه‌تبار (هـ، م، م) له‌دایكبووی 2004 و (ی، ج، أ) له‌دایكبووی 2004 له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: