قوباد تاڵەبانی: دەبێت گەشتوگوزار بکرێتە ئامرازێک بۆ زیادکردنی داهات
/
اقتصادی
/
zayeLe
زایەڵە
قوباد تاڵەبانی
کوردستان
گەشتوگوزار
زایەڵە - قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی دەستەى گەشتوگوزارى کرد و رایگەیاند، زەمینەیەکی لەبار هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتوگوزار لەهەرێمی کوردستان بۆیە دەبێ پلان هەبێت تا گەشتوگوزار بکرێتە ئامرازێک بۆ زیادکردنی داهات بۆ کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتیش، چونکە کەرتی تایبەت دەتوانێ هاوکارێکی باش بێت بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار لەهەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەئەولەویەتەکانی حکومەت پێشخستنی ئەو کەرتەیە و پلانی هەیە بۆ ئەم بابەتە، بۆیە سوپاسی دەستەى گەشتوگوزار دەکات کەلەماوەى رابردودا پلانی خۆیان خستۆتەرو بۆ ئەو مەبەستە و ئەوان هاوکاریان دەبن لەجێبەجێ کردنی.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕو، دەبێ گەشتوگوزار کاربکات بۆ راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران، بۆ ئەو مەبەستەش داوا دەکات ئاسانکارى بکرێت بۆ کەرتی تایبەت تا وەبەرهێنان بکەن لەبوارەکەدا، هەروەها پێویستە لەسەر ئاستی پەروەردە و خوێندنى باڵا گرنگی بدرێت بە پێگەیاندنی کادری پێویست بۆ پەرەپێدانی ئەو کەرتە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: