ئاماری لەدایکبوون لە سەنتەری سلێمانی لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا
/
اجتماعی
/
زایەڵە
لەدایکبون
سلێمانی
کوڕ
کچ
زایەڵە - لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوو ( ۱۳٫۹٤٥) منداڵ لەناوسەنتەری شاری سلێمانی لەدایکبوون
سامان لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەبەرێتی تۆمارکردنی لەدایك بوون و مردن لەسلێمانی لەماوەی( ۷ ) مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی ( ۱/۱ بۆ ۲۰۲۲/۷/۳۱) لەنەخۆشخانەکانی ناوشاری سلێمانی (۱۳٫۹٤٥)منداڵ لەدایکبوون کە ( ۷٫۲۸۸ ) منداڵیان كوڕ بوون و( ٦٫٦٥۷ ) منداڵیان كچ بووە،
ناوبراو وتیشی، هەربەپی ئاماری بەڕێوەبەرێتی تۆمارکردنی لەدایك بوون مردن لەڕیزبەندی زۆرترین ناو کەلە منداڵ نراوە لە کوڕ بریتیە لە (محمد )بەدوایدا ( احمد ) وەلەکچیش (بارین ) بەدوایدا (بانو) .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: