پاشگەزبوونەوەی ئێران لە داواکاریی دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا بەدرۆخرایەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران سوپا پاسدارن


Aug 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئاژانسی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زمانی ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری ئەتۆمی لە ڤییەنا، پاشگەزبوونەوەی وڵاتەکەی لە داواکاریی بۆ دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریکای بەدرۆخستەوە.

سەرچاوەکە لە وەفدی دانوستانکاری ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ ڕاپۆرتێکی گۆڤاری واڵستریت ژۆرناڵ کە تێیدا هاتبوو ئێران دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا لە دانوستانەکانی وەلاوەناوە، بە درۆخستەوە و بە بێ بنەمای زانی.

سەرچاوەکە جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئێران نیازپاکی خۆی نیشان داوە  و ئیرادەی جدی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ڤییەنا هەیە.

ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا تۆپ لە زەوینی ئەمریکادایە و ئەگەر ئەو وڵاتە ویستی گەیشتنە ئەنجامی دانوستانەکان و ڕێککەوتنی هەیە، دەبێ ئەم دەرفەتە کە بەشداربووانی ڕێککەوتنەکە پێی داون بقۆزێتەوە و بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکات.