پۆلیسی سلێمانی؛ ئەو دوو تۆمەتبارەی بتڵی شوشەیان گرتە ئوتومبیلێک دەستگیرکران
(0) /
زایەڵە - مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەشێوازێکی ناشرین ڕێیانکردوە و بتڵی شوشەیان گرتۆتە ئوتومبێلێک.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبۆتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کە ئوتومبێلێک دوو سەرنشینی تێدابووە لەناو تونێلی پێشڕەو لەشاری سلێمانی بەشێوەیەکی ناشرین ڕێدەکەن و بتڵی شوشە دەگرنە ئوتومبیلێک.
دەستبەجێ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی سیتەکی ڕاسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران، سەرەنجام توانرا لەماوەیەکی کەمدا هەردوو تۆمەتبار( س ، ج ، ع ) لەدایکبووی 1991
(ش ، ع ، ح) لەدایکبووی 1991
دەسگیربکەن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئوتومبێلەدا کە بەتۆمەتباران بووە.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوەمە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: