تەوەری کۆبوونەوەکەی پلاسخارت و سەدر

(0) / / عراق / زایەڵە سەدر حەنانە پلاسخارت عێراق


Aug 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پلاسخارت پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەدر ڕایگەیاند؛ گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی دۆزینەوەى رێگەچارەیەک بۆ قەیرانى سیاسی کرد.

جێنین پلاسخارت، نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ (هەینی) سەردانى شارى نەجەفى کرد و لە حەنانە لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر کۆبووەوە.

 پلاسخارت دواى کۆبوونەوەکە گوتى: "کۆبوونەوەکى باشمان لەگەڵ سەدر کرد، گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی دۆزینەوەى رێگەچارەیەک بۆ قەیرانى سیاسی کرد".

کۆبوونەوەى پلاسخارت و سەدر لە دوای رۆژێک دێت لە کۆبوونەوەى بەرپرسەکەى نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح، کە تێیدا قەیرانى سیاسیى عێراق تاوتوێ کران.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق- یونامی لە تویتەر رایگەیاند، لە دیدارەکەدا باسیان لە گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئاڵنگارییەکانی عێراق کردووە.