فازل نەبی: حکوومەتی هەرێم پشت بەخۆى دەبەستێت مووچە دەدات و پڕۆژەش دەکات
/
اقتصادی
/
زایەڵە
فازڵ نەبی
حکومەتی هەرێم
ئابووری
کوردستان
زایەڵە - فازل نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند،حکوومەتی ھەرێم بەھۆی چاکسازیەوە ھەنگاوی گەورەی ناوە، کە توانیویەتی لەجیاتی دەرەوە پشت بەخۆی ببەستێت و لەڕووی ئابووریشەوە مانگانە مووچە بدات و پڕۆژەش ئەنجامبدات، کە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر گرنگە.
وتیشی، ھەنگاوی گرنگی لە بواری ئابووری ناوە، کە توانیویەتی بەچاکسازی کردن لەبواری نەوت و خاڵە سنووریەکان و داھاتی ناوخۆ بتوانێ لەجیاتی بەغدا پشت بەخۆی ببەستێت و مووچە مانگانە لەکاتی خۆی بدات و ھەمیش پڕۆژە ئەنجامبدات، بۆیە ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردوویەتی ھەنگاوێکی گرنگە و بەغدا ناتوانێ بەو جۆرە فشار لە ھەرێمی کوردستان بکات .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: