وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە ئیدانە دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە فەڵەستین ئێران


Aug 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گفتوگۆ تەلەفونی لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەزە بە توندی ئیدانە کرد.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران گفتوگۆیێکی تەلەفونی لە گەڵ زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەنجام دا.
لەم گفتوگۆیەدا وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزەی بە توندی ئیدانە کرد.
ڕاشیگەیاند: هیچ گومانێکی تێیدا نییە کە بەرخۆدانی فەڵەستین و گەلی خۆڕاگری غەزە سەرکەوتووی ئەم شەڕەن.
وتیشی: ئیسرائیل بە بەردەوام بوون لەسەر دروستکردنی قەیران دەیەوەێت قەیرانە ناوخۆییەکانی بشارێتەوە.