تەقینەوەی مینێک دیماینەرێک بریندار دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە مین تەقینەوە بریندار


Aug 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەزگای گشتی مین ڕایگەیاند تەقینەوەی مینێک دیماینەرێک بریندار دەکات.

دەزگای گشتی مین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر فەرەیدون محمد مستەفا مینھەڵگرەوە لەکاتی کارەکەیدا و لە کێڵگە مینی چەوتە لە شاخی گۆیژە  بەھۆی ڕووداوی تەقینەوەی مینێکی جۆری( type 72 ) برینداربوو ،دەستبەجێ لە لایەن یاریدەدەری پزیشکییەوە چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکرێت و دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی و چارەسەری بۆ دەکرێت. جێگەی گرنگیدانە بەھۆی پابەند بوون بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکان لە کاتی کارکردنیدا کەمترین زیان بەر ناوبراو کەوتووە. 

بەناوی دەزگای گشتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتییەوە ھیوای زوو چاکبونەوەی بۆ دەخوازین و داواکارین لە خودای بەخشندە شفای بدات و بەتەندروستییەکی باشەوە بگەڕێتەوە نێو خانەوادەکەی.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم