ئاگادارییەك بۆ ئەوانەی بەنیازن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران بكەن

(0) / / کردستان / زایەڵە حاجی ئۆمەران هەرێم


Aug 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەكاتەوە كە بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"بۆ ئەو گەشتیارانەی کە بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ووڵاتی ئێران بکەن، لە لایەن بەرپرسانی ناو گومرگی ئێرانەوە ئاگادار کراوین بە بۆنەی هاتنی مانگی محرم بە تایبەتی لە رۆژانی(تاسوعاو عاشورا ) کە دەکاتە ڕۆژانی یەک شەممە و دووشەممە ڕێکەوتی(2022/8/7 و 2022/8/8)،بە شێوەی کاتی تەنها بۆ ئەم دوو رۆژە رێگا نادرێت هاوولاتیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن".
ئاماژە بەوەشدراوە،"گەشتیاران دەتوانن بە بێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشتی وڵاتی ئێران بکەن".