لە ناحیەی زەڕایەن گەنجێک کوژرا
/
اجتماعی
/
زایەڵە
زەڕایەن
شارەزوور
زایەڵە - لە ناحیەی زەڕایەنی سەر بە قەزای شارەزوور گەنجێک بەفیشەک کوژرا.
کەمال ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەقەزای شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند، کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن 36 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان کە شوێنەواری فیشەکێک بەسنگیەوە بوو .
وتیشی، ئەوگەنجە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە کوژراوە، ئاسەواری یەک فیشەک بەسنگیەوە بووە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: