قائیمقامیه‌تی سلێمانی چوار تۆن و 700 كیلۆگرام كاڵا‌و شمه‌ك له‌ناوده‌بات
(0) /
زایەڵە - به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیقامیه‌تی سلێمانی بڕی چوار تۆن و (700) كیلۆگرام خواردن و خواردنه‌وه، پاككه‌ره‌وه و جوانكاری له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌بات.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، رۆژانه له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه‌كاندا بۆ پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت ده‌ست به‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه، پاككره‌وه و جوانكاریدا ده‌گیرێت كه خراپبون و شیاوی به‌كارهێنان نین، لیژنه‌كان راده‌ستی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شەكانی ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردینان، لیژنه‌كه‌ش به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوی ده‌بات.
وتیشی، به‌شێك له‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی له‌ناوبراون به‌سوپاسه‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداركراوە‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌ئاگاداری لیژنه‌كان ، خراپبوه‌كانیان له‌ناوببرێت، هیوادارین ته‌واوی بازرگان ودوكانداره‌كان خۆیان له‌كاتی هه‌بونی ماوه‌به‌سه‌رچوه‌كانیاندا لیژنه‌كانیان ئاگاداربکەنەوه بۆ له‌ناوبردنی.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، به‌داخه‌وه به‌شێك له دوكان و بازرگانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌زانن كاڵاكانیان خراپبوه، به‌ڵام دەیانەوێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكه‌نه‌وه، بۆیه له‌كاتی سه‌ردان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كاندا ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: