وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک پێنج برینداری لێدەکەوێتەوە
/
اجتماعی
/
zayeLe
زایەڵە
گەرمیان
هاتوچۆ
زایەڵە - لەوەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکدا لەنزیک گوندی "عیسای" پێنج کەس بریندار بون و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێ شەمە) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان پیک اب) لەنزیک گوندی "عیسای " پێنج کەس برینداربوو، بریندارەکان سێ منداڵ و ئافرەتێک و پیاوێکە، برینی پیاوەکە سەختە و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور.
تیمەکانی هاتووچۆ بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و ئەنجامدانی هێڵکاری گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: