شارەزایەکی کەشناسی: ئەمساڵ ڕێژەی باران بارین زیاد دەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
کەشناسی
باران بارین
هەرێمی کوردستان
زایەڵە - شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمساڵ گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا دڵخۆشکەرن و لە زستانی ئەمساڵدا هاوشێوەی ساڵی پار، کەمبارانی ڕووناداتەوە و کەشوهەوا دەگۆڕێت.
ئاراس جهبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ماوەی دوو ساڵە تاڕادەیەک وشکەساڵی و کەمبارانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو شارەزایە بێت، کۆتایی ئەمساڵ وشکەساڵی و کەمبارانی کۆتایی پێدێت و لە زستانەوە و بەتایبەت لە ساڵی 2023 وە، وەرزی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم گۆڕانکارییانەی کەشوهەوا، لە وەرزی زستانەوە و بەتایبەت لە سەرەتاکانی ساڵی 2023وە ڕوودەدەن و ئەو گۆڕانکارییانە مانگەکانی وەزری پاییزی ئەمساڵ ناگرێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: