رێکارەکان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کەمدەرامت دەگیرێتەبەر

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کۆبوونەوە یەکەی نیشتەجێ بوون ئابووری


Aug 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار و سەرۆکی یەکە ئیداریەکان و بەڕێوەبەی گشتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان، کۆبونەوەیەک سەبارەت بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت ئەنجامدرا.
جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، لەماوەی رابردوودا بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران و بە سەرپەرشتی دەستەی وەبەرهێنان بڕیاردرا بە دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت و لەو چوارچێوەدا بەپێی ژمارەی دانیشتوان یەکەی نیشتەجێبوون لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دروستدەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، دروستکردنی ئەو یەکانە بەنرخێکی کەم و قیستی درێژخاتەن خزمەتێکی باش بە هاوڵاتیانی کەمدەرامەتی سنورەکە دەکات، ئێمەش هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ بەجێگەیاندنی پرۆژەکە.
دواتر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان باسی لە ووردەکاری دروستکردنی یەکەکان کرد و رێکارەکانی دروستکردنی یەکەکانی رونکردەوە، دوابەدوای ئەوەش هەریەکە لە ئامادەبوانی کۆبونەوەکە باسیان لە چۆنیەتی گرتنەبەری رێکارەکان کرد و سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو.
هاوکات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لایەنی پەیوەندیداری راسپارد بە وردەکاری دابەشکردنی یەکەکان بەسەر قەزا و ناحیەکان بەپێی ژمارەی دانیشتوان، لەگەڵ ئەوەشدا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکانی راسپارە بە گرتنەبەری رێکارەکان بۆ دروستکردنی ئەو یەکانەی دروست دەکرێن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم