سەرکردەیەکی یەکگرتوو بۆ زایەڵە:  ئەوەی ئیسرائیل لە فەلەستین دەیکات داگیرکارییە

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکگرتوو ئیسرائیل دارا سێکانیانی


Aug 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دارا  سێکانیانی ئەندامی سەرکردایەتی و بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەوەی لە فەلەستین ڕوویداوە و ڕوودەدات بریتیە لە داگیرکاری، تاوان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤی گەلێک بە ئاشکرا لەسەر خاکی خۆی ستەمی بەرامبەر ئەکرێت ئەوەیش بەدەستی قەوارەی زایۆنی.

وتیشی، بەداخەوە ووڵاتانی زلهێز بێدەنگی هەڵئەبژێرن بەرانبەر ئەو تاوانە قێزەونە کە بە ئاشکرا بە بەرچاوی مرۆڤایەتییەوە ئەنجام ئەدرێت پێشێلی هەموو یاسا نێو دەوڵەتیەکان ئەکات، ووڵاتانی عەرەبیش ناڵێن هەموویان بەڵام ژمارەیەکیان یان بێ هەڵوێستن یان هەڵوێستیان لە ئاستی پێویستدا نیە.

ڕونیشیکردەوە، لای کەمی ئەرکی ووڵاتان بەگشتی ئەویە کە ئیدانەی تاوان و ستەمکاری بکەن هەرکەسێک یان لایەنێک یان ووڵاتێک ئەنجامی بدات بەرامبەر هەر کەس و لایەن و دەوڵەتێک وە پشتیوانی ستەملێکراوان بکات و سنورێک بۆ ستەمکاران دابنرێت ئەمەش ئەرکێکی مرۆڤایەتی و جیهانی و ئیمانیە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم