جەختی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی و تەبایی هەموو لایەنەکانی فەڵەستین

(0) / / ایران / زایەڵە زیاد نەخالە فەڵەستین


Aug 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەقی وەڵامی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بۆ نامەی زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بەم شێوازەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
برای تێکۆشەر بەڕێز زیاد نەخالە دام توفیقە
سڵاو
نامەی مزگێنی بەخشی ئێوەم پێگەیشت، خودای گەورە بە چاکە پاداشت بداتەوە و سەرکەوتنی کۆتایی گەلی سەربەرز و زوڵملێکراوی فەڵەستین نزیک بکاتەوە.
ڕووداوەکانی ئەم دواییە، شانازییەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستینی زیاتر کرد و پێگەی ئەم بزوتنەوەی لە خەباتی خۆڕاگریی بەشکۆی گەلی فەڵەستین بەرزتر کردەوە. ئێوە بە خۆڕاگری بوێرانەی خۆتان، سیاسەتی ناپاکانەی ڕژێمی زایۆنیستیتان پووچەڵ کردەوە.
ئێوە ئەوەتان سەلماند کە هەر بەشێک لە بەرەی خۆڕاگری، بە تەنیاییش دەتوانێت شکست بە دوژمن بێنێت. ئێوە بە گرێدانی خەباتی غەززە بە کەرتی خۆرئاواوە و هەروەها هێزە خۆڕاگرەکانی دیکە بە پاڵپشتییان لە بزوتنەوەی جیهاد، لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە یەکڕیزی تێکۆشانی گەلی فەڵەستین وەک کارتێکی بەهێز ڕوبەڕوی دوژمن بکەنەوە.
هەوڵ و تێکۆشانی تەواوی گرووپەکانی فەڵەستین لە سەرتاسەری خاکی ئەم وڵاتە دەبێت بۆ پاراستنی ئەم یەکڕیزییە بێت. دوژمنی داگیرکار بەرەو لاوازی دەڕوات و خۆڕاگری فەڵەستین بەهێزتر دەبێت و لا حول و لا قوە الا باللە، ئێمە بەردەوام لە گەڵ ئێوە دەمێنینەوە. سلام علیکم و العهود بحالها …..
سەید عەلی خامنەیی
20 ی گەلاوێزی 1401 ی کۆچی هەتاوی
زیاد نەخالە لە نامەکەی خۆیدا بە ئاماژە بە ئامادەبوونی تێکۆشەرانی فەڵەستینی بە تایبەت بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و باڵە سەربازییەکەی (سەرایای قودس) لە سەرتاسەری فەڵەستین بە تایبەت لە کەرتی غەززە و کەرتی قارەمانی خۆرئاوا، وتی: بە ئامادەبوونی کەتیبەکانی خۆڕاگریی جیهاد، هیچ ڕۆژێک تێپەڕ نابێت مەگەر ئەوەی کە لە کەرتی خۆرئاوا شەڕ و پێکدادانێک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕوو دەدات.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە شرۆڤەی دۆخی غەززە، ئاماژەی بە خۆڕاگریی قارەمانانەی ئەم ناوچەیە لە بەرامبەر زایۆنسیتەکان دا و سەبارەت بە شەڕی سێ ڕۆژەی ئەم دواییەش وتی: ئێمە ئەم شەڕەمان بە ” وەحدە الساحات ” (یەکڕیزی مەیدانەکان) ناو نا تا جەخت لە سەر یەکڕیزی گەلەکەمان لە بەرامبەر دوژمن بکەینەوە کە بە هەموو هەوڵ و پیلانێکەوە دەیەوێت ئەم یەکڕیزییە لە ناو ببات.
زیاد نەخالە جەختی لەوەش کردەوە کە سەرتاسەری ناوچە داگیرکراوەکان لە ژێر کاریگەری هێرشە مووشەکییەکانی خۆڕاگریدا بووە و وتی: ئەم شەڕە پلانە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی تێکدا بە شێوازێک کە ئەوان لە ماوەی سێ ڕۆژدا ناچار بە داواکردنی ئاگربەست و قبووڵکردنی مەرجەکانی خۆڕاگری کران.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، پیلانی دوژمنی بە ناکۆکی خستنە ناو هێزەکانی خۆڕاگری ناو برد و وتی: دوژمن ڕایگەیاند کە ئامانجی شەڕەکە تەنیا جیهادی ئیسلامییە، بەڵام جیهادی ئیسلامی بە خەباتی بەهێز و بوێرانەی خۆی، پاڵپشتی سەرجەم لایەنەکانی بە دەست هێنا و لە لایەن گەلی فەڵەستین و بە تایبەت بزوتنەوەی حەماسیشەوە پاڵپشتیی لێکرا.