پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەیەکجاری کۆتایی هات
/
اقتصادی
/
zayeLe
زایەڵە
وەرگرتنی گەنم
هەرێم
ئابووری
زایەڵە - پێنجشەممە ١١-٨-٢٠٢٢ کۆتاڕۆژبوو بۆوەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢، کە تێکڕا بڕی (٣٢٢٫٣٨٧,٠٤٠) تەن گەنم لەهەرێمی کوردستان وەرگیراوە.
لەوباەیەوە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی نەوزادشێخ کامیل بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ٢٠٢٢/٥/٢٥ ڕاگەیەنرا لە هەرێمی کوردستان ودەست بەوەرگرتنی گەنم کرا و لەپرێس کۆنفراسێکدا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان کۆتای هات.
بەڵام بەهۆی بونی ژمارەیەکی زۆر لەبارهەڵگر لە بەردەم سایلۆکان کە گەنمیان هێنابوو بەناچاری پرۆسەی وەرگرتنمان درێژە پێدا تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/١١ وبەیە کجاری پرۆسەی وەرگرتنی گەنم ڕادەگیرێت .
تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو بەم جۆرە یە :-
سلێمانی: (١٤١٫٢١٧٫٤٠٠) سەدوچل ویەک هەزار و دوسەد و حەڤدە تەن وچوارسە دکیلۆ .
هەولێر: (١٢٣٫٠٤٦٫١٦٠) سەدوبیست وسێ هەزارو چل وشەش تەن وسەدوشەست کیلۆ .
دهۆک: (٥٨٫١٢٣٫٤٨٠) پەنجاوهەشت هەزارو سەدوبییت وسێ تەن وچوارسەدو هەشتا کیلۆ .
کۆی گشتی گەنمی وەرگیراو لە هەرێمی کوردستان بریتی یە لە:
(٣٢٢٫٣٨٧,٠٤٠) سێ سەدو بیست ودوهەزارو سێ سەدو هەشتاوحەوت تەن وچل کیلۆ وەرگیراوە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: