عێراق ٥٠ تیرۆریستی داعشی لە سووریا وەرگرت

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق تیرۆریست داعش


Aug 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق وەرگرتنی ٥٠ تیرۆریستی لە لایەنی سووریاوە ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە،  لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوە کردووە "لە رێگەی هەماهەنگی و هاریكاری هاوبەشەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان 50 تیرۆریستی لە ئەندامانی چەتەكانی داعش وەرگرتووە كە رەگەزنامەی عێراقیان هەیە دوای ئەوەی لەناو خاكی سووریادا دەستگیركران".
 ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆسەی وەرگرتنی ئەم تیرۆریستانە لەڕێگەی دەروازەی سنووری رەبیعەوە ئەنجامدراوە".
 لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، "دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ تیرۆریستانی وەرگرت بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە پێویستەکان لە دژی ئەوان"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەردەوامە لە بەدواداچوونی ئەو چەتە تیرۆریستییە دۆڕاوانەی لەناوەوە و دەرەوەی وڵات تا سزای عادیلانەی خۆیان وەرگرن.