پارتی: دەتوانرێت رێککەوتن بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە
(0) /
زایەڵە - مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دەتوانرێت رێککەوتن بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، هەروەها داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات، لە ئاست بەرپرسیارێتی قۆناغەکەدابن بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئهمڕۆ شهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه كە كۆپییەكی دەستی زایەڵە كەوت تێیدا هاتووە؛ "سەبارەت بە بارودۆخ و ئاڵۆزیە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایی و ناڕەحەتی خۆی لە ھەمبەر بارودۆخ و تەنگژەی سیاسی ئێستای عێراق دەردەبڕێت، رونە کە ھەر لە سەرەتای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی عێراق کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 ئەنجامدرا و ئەو دەرھاوێشتە و کێشە و ئاڵۆزی و پێشھاتانەی دوای ھەڵبژاردن بونەتەگەژەیەک لەھەمبەر دامەزراندنی حکومەتی تازەی عێراق لەسەر بناغەیەکی دەستوریی باوەڕپێکراو و لەسەر بنەمای سیستمی سیاسیی ئێستای عێراقدا لەئاکامدا وڵات گەیشتە لێواری باردۆخێکی سیاسیی داخراو".
هەر لە راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا جەخت لەوەشکراوەتەوە، "لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاری راستەقینە و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق، دەتوانرێت رێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان رێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن، کە بە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رازیدەبن وەک خۆی و ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دووبارە نەبێتەوە".
تێبينيێك بنێرە: