قایمقامی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: وەک قایمقام بەردەوامم لەخزمەت کردن
/
کردستان
/
zayeLe
زایەڵە
هەڵەبجە
سلێمانی
نوخشە ناسیع
زایەڵە - نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هیچ کات بیرم لەوە نەکردۆتەوە خۆم لەبەرپرسیارییەتی بدزمەوە، هەموو کات هەوڵمداوە لێبڕاوانە کارەکانم ڕاپەڕێنم لە هەر پلەو پۆستێکدا بوبێتم، گرنگ ئەوەیە خزمەت بکەم و خزمەتکار بم بۆ هەمووان بێ جیاوازی.
وتیشی، هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا قسەوباسیان لەبارەی دەوام نەکردن و هەندێک قسەی نادروستی تریشیان لەبارەی بەندەوە کردووە، بەهەموو لایەیەکی رادەگەیەنم؛ من لێرەم، لەشوێنی کارەکەی خۆم، لە قایمقامییەتی هەڵەبجەوە، بەردەوامم و خزمەت دەکەم، وێنەکە ئەمڕۆ ١٤/٨ گیراوە، ئەوەی وتراوە راست نییە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: