پێشبینی بۆ بارانبارینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان
/
کردستان
/
زایەڵە
باران بارین
هەرێمی کوردستان
کەشوهەوا
زایەڵە - بەگوێرەی نوێترین پێشبینییەکان، وەرزی پایزی ئەمساڵیش باران بارین دوادەکەوێت و بچڕ بچڕ و لەخوار ڕێژەی ئاساییەوە دەبێت، هاوکات لەگەڵ ئەوەی پێشبینی دەکرێت لە وەرزی زستانیش بارانبارین نەگاتە ڕێژەی ئاسایی ساڵان، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە پارساڵ باشتر بێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا سەکۆی "کەشوهەوای کوردستان" پێشبینییەکانی بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ ڕاگەیاند و دەڵێت، "بەهۆی بەردەوامی دیارەی لانینای مامناوەند لە بەشی ڕۆژههڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن کە پێشبینی دەکرێت ئەم دیاردەیە تا کۆتایی وەرزی پایز بەردەوام بێت و لەوانەشە مەودای کاریگەری درێژە بکێشێت ههر بۆیەش پێشبینی دەکرێت پایزی ئەمساڵمان باران بارین دواکەوێت و ڕێژەی باران بارین لە خوار ئاستی ئاسایی ساڵانی ئاساییەوە دەبێت و شەپۆلەکانی باران بارین بە شێوەیەکی ناڕێك دەبێت، واتا نێوان شەپۆلەکان یەك لە دوای یەك نابێت و دوور دەبێت بۆ 7 تا 15ڕۆژ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینی دەکرێت لە ههر سێ مانگی وەرزی پایز باران بارین لە خوار ئاستی ئاسایی ساڵانی خۆی بێت، بۆ وەرزی زستانیش تا ئێستا ڕوون نییە کە ڕێژەی باران بارین بەرز دەکاتەوە بۆ ئاستی ئاسایی ساڵان یان لە خوار ئاستی ئاسایی ساڵان دەمێنێتەوە."
ئەوەش هاتووە، "بەپێی سەرجەم لێکدانەوەکانی کەشوههوا ههر چەندە دیاردەی لانینا لەسەر زەریای هێمن بوونی ههیە، بەڵام دەریای ناوەڕاست و دەریای سور ئەمساڵ تا ڕادەیەك چالاکترن لەچاو پارساڵ و پێرار بەمەش ئەگەری باران بارین زیاتر دەکات بۆ سەر کوردستان و عێراق و سوریا و ئوردن، بە پێی ئەوەی دەریای سور و ناوەڕاست ئەمساڵ چالاکترن وا نیشان دەدات کە ئەمساڵ باشتر دەبێت لە پار ساڵ و پێرارساڵ لە ڕووی باران بارینەوە."
تێبينيێك بنێرە: