چەکی بێ مۆڵەتیشی پێ بوە؛ پۆلیس لەکاتی دزیکردندا تۆمەتبارێک دەستگیردەکات
/
اجتماعی
/
زایەڵە
پۆلیس
دزی
تۆمەتبار
زایەڵە - مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون پۆلیس نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەنێو باخەکانی گوندی سید خلیل لەکاتی دزیکردندا تۆمەتبارێک دەستگیردەکەن
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوە کە چەندین بوتڵی غازو تیڤی دزیوە .
وتیشی، لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلی تۆمەتبار دەست بەسەر دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتدا گیرا .
ڕونیشیکردەوە، لەئێستادا بەپێی مادەی 446 بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: