۷ مینی V69 لە قەزای پێنجوێن تەقێندرانەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
مین
پێنجوێن
تەقینەوە
زایەڵە - ۷ مینی V69 لە قەزای پێنجوێن تەقێندرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لەسلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تیمی تەقاندنەوە ( EOD ) ی سەربە بەشی تیمەکانی مینلابەری دەستی و تەقاندنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکان بە چاودێری تیمەکانی دڵنیایی جۆری لە کێڵگە مینی شێخە کوژراو لە گوندی کانی مانگا لەو قەزایە کە لە ئەنجامی چالاکی پاکسازیکردن لەو کێڵگە مینەدا دۆزراوەتەوە ئەو مینانە لە تەقینەوەیەکدا لەناوبران.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: