وەزارەتی پەروەردە رۆژی پەیوەندی ی مامۆستایانی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە دیاریکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان پەروەردە کوردستان


Aug 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی پەیوەندی مامۆستایانی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە دیاریکرد.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، رۆژی ١ی ئەیلوولی ئەمساڵ بە رۆژی پەیوەندیکردنی مامۆستایان بە ناوەندەکانی خوێندن دیاریکراوە، پێویستە لەو رۆژدا ھەموو مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن ئامادەبن.

ھەروەھا رۆژی ١٣ی ئەیلولیش بە رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندکاران و مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن دیاریکراوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم