کاروباری فەرمانبەر و ھاوڵاتیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەئەلیکترۆنیکراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەلیکترۆنی فەرمانگە


Aug 19, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - راییکردنی کاروباری فەرمانبەر و ھاوڵاتیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی کراوە و ھەر ھاوڵاتی یان فەرمانبەرێک مامەڵەیەکی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ھەیە، بەڵکو دەتوانێت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە لە ماڵەوە راییکردنی مامەڵەکانی ببینێت.
د.توانا نەجەف حەمەخان، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەرەتای بەئەلیکترۆنیکردنی کارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە ساڵی ٢٠١٧ لە رێگەی سیستمێکەوە بە ناوی "ئێم ئێچ ئی دەستیپێکردووە.
وتیشی، ھەر ھاووڵاتی و مامۆستا و فەرمانبەرێک، ھەر کارێکی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ھەبێت، لە رێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەی ناو مۆبایلەکەی، دەتوانێت بەدواداچوونی بۆ بکات و پێویست ناکات سەردانی وەزارەت بکات، لە ئێستاشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ١٠٠% بەئەلیکترۆنی کراوە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم