دوو ژن لەبری ئاو بەنزین دەکەنە موبەریدەوە؛ یەکیان گیانی لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی سووتان


Aug 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی زۆری سوتانەکەیەوە یەکێك لەو خاتوونانەی شەوی رابردوو بەهۆی سوتاویەو گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانی سلێمانی بۆ سوتاووی کۆچی دوایی کرد.

شەوی رابردوو بە هۆی ئەوەی بە هەڵە لە بری ئاو بەنزینیان کردبووە فێنککەرەوەوە، ئاگر لە ماڵێک لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی کەوتەوە و لە ئەنجامدا دوو ژن سووتان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم