کادرێکی باڵای پارتی: سەربازی موقتەدا سەدرم!
/
عراق
/
زایەڵە
پارتی
عیماد باجلان
سەدر
زایەڵە - عیماد باجەلان، کادری باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو سەربازی موقتەدا سەدرە و هەرکاتێک بیانەوێت لە ڕیزەکانیاندا شەڕ دەکات.
کادرە باڵاکەی پارتی لە تویتێکدا (هەینی 19-8-2022) ڕایگەیاند، "بەڕێز سالح محەمەد عێراقی (وەزیری سەدر) ناوهێنانم لە تویتەکەتدا لە 19-8، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من، ئەوەی دڵخۆشی من زیاتر دەکات، بەرگریکردنتانە لە مافی من و مافی عێراقییەکان."
باجەلان لە تویتەکەیدا ستایشی ڕەوتی سەدری کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، "مینبهری سهدرییهكان مینبهری خەڵکی ئازادە و هەر بەوشێوەیەش دەمێنێتەوە كه داوای ڕهزامهندی خودا دهكهن و شوێنپێی ئیمام حسێن دهكهون (سڵاوی خوای گهورهی لهسهر بێت) بۆ چاکسازی، هەمان ئەو چاکسازییەی کە نەوەکەی موقتەدا سەدر بەدوایدا دەگەڕێت.
کادرەکەی پارتی ڕووی دەمی کردووەتە وەزیرەکەی سەدر و دەڵێت، "جەنابی وەزیر و فەرماندە من سەربازێکم لە ڕیزەکانی ئێوەدا شەڕ دەکەم، لە هەر شوێن و کاتێک ئامادەم."
پێشتر، بەنگین ڕێکانی، وەزیری پێشووی پارتی و سەرکردە لە ڕیزەکانی ئەو حزبە ڕایگەیاند، "عیماد باجەلان نە وتەبێژ نە سەرکردەی پارتییە و لێدوانی لێ قەدەغە کراوە."
لە بەرامبەردا عیماد باجەلان وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند، "هیچ کەس ناتوانێت بێدەنگم بکات."
تێبينيێك بنێرە: