سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری لەڕێگای زایەڵەوە باسی ڕاگەیاندن و خراپەکاری دەکات
(0) /
زایەڵە - شوان ڕابەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پێویستە كەناڵ وبەرنامەكانیش ڕێك بخرێن، بۆ ئەوەی دەرئەنجامی بەرهەم دارتربێ، دەنا ئاوا بەرەللایی و بەربڵاوی دەرئەنجامی كوشندە و خراپتر دەبێت.
شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بە گشتی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەبارەی دژایەتی كردنی توند و تیژی هەموویان وەكو یەك نین، هەندێكیان لە هەندێكیان باشترن، زۆربەیان تا ڕادەیەك دژایەتی و بەرهەڵستی توند و تیژیان كردووە، بەس وەكو پێویستیش نا، دەكرێ كەناڵی تایبەت، یا بەرنامەی تایبەت، یا وانەو پەروەردەی سەبارەت بەوە هەبێ، بۆ ئەوەی زیاتر خەڵك هۆشیار بكرێتەوە، بەهەرحاڵ مەجالی زیاتر هەیە كە لەراگەیاندن دژایەتی بیری توندڕەوی ناهەق وناشەرعی بكرێ، وەلێ لەسەر حیسابی هیچ ئایدیا و ئایدۆلۆژیایەك نەبێ، نەخاسمە لەسەر حسابی ئیسلام، چونكە هەندێ جار هەندێ كەناڵ و كەس لە كوردستان بەناوی دژایەتی كردنی توند و تیژی، دژایەتی ئیسلامیان كردووە، ئەوەش خراپە، توند و تیژی لێ بەرپا بووە، یا ئیسلامیان بە سەرچاوەی توند و تیژی پێناسەكردووە، یا هەوڵیان داوە دەستكاری بەرنامەی پەروەردەیی ئایینی بكەن، بەناوی توند و تیژی هەندێ ئایەت و حەدیسیان لابردووە، یا بەخەلك دەلێن توندو تیژی لە ئیسلام دایە ، ئەوە كاردانەوەی خراپی لێدەكەوێتەوە، ئەوە خودی بەرپاكردنی توند و تیژی یە كە تۆ لە بیر و باوەڕی موسوڵمانان بدەی.
وتیشی، بەهەرحاڵ هەندێ بەرنامە لەجیاتی ئەوەی توند وتیژی چارەسەر بكەن، توند و تیژیان بەدی هێناوە. بۆیە پێویستە كەناڵ وبەرنامەكانیش ڕێك بخرێن، بۆ ئەوەی دەرئەنجامی بەرهەم دارتربێ، دەنا ئاوا بەرەللایی و بەربڵاوی دەرئەنجامی كوشندە و خراپتر دەبێت. ئیتر ئەگەر كەناڵەكان(میدیا) بە شێوەیەكی باشتر رێك بخرێ، بە پێی خزمەتكرن بە بەهاكان و بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان، بە تەئكید دەتوانرێ لە ئیعلام خزمەتی زیاتربە خەڵكی كوردستان بكرێ، دەنا لەسەری قەرزباریش دەبینەوە ، بەجیش دەدەین ، هەروەك داومانە.
ڕونیشیکردەوە، وشەی توندو تیژی یان توند ڕەوی یان توند ئاژۆیی یا زەبر و زەنگ یا زێدە ڕۆیی یا پەڕگری یا چەند وشەیەكی تریش لێك نزیكن. بە عەرەبیش ئەم وشانە بەكاردێن: تگرف، تشدد، عنف، غلو، رعب، رهب، هلح، هتد.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: