لایەنە سیاسییەکان هەرێم لەسەر رۆژی هەڵبژاردن رێکدەکەون

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم هەڵبژاردن زیرەک کەمال


Aug 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕاوێژكارێكى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، ڕۆژى 3ى مانگى داهاتوو لایه‌نه‌كان دواكۆبونه‌وه‌ى خۆیان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا دوا بڕیار ئه‌درێت .

زیرەک کەمال ڕاوێژکاری نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێم ئاشكرایكردوه‌، دوای ئەوەی لەکۆبونەوەی ڕابردوی سەرۆکایەتی ھەرێم بڕیاردرا ڕۆژى 3ى 9ى 2022 جارێکی دیکە لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان کۆببنەوەو بڕیار لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بدرێت، بڕیارە کۆبونەوەکە لەکاتی خۆی ئەنجامبدرێت .

ده‌شڵێت، گرنگە تا ئەوکاتەش ڕێککەوتن بکرێت، چونکە ھەموو دونیا چاوی لەسەر ئێمەیەو باس لەوەدەکەن نابێت لەوەزیاتر ھەڵبژاردن دوابخرێت‌و دۆستەکانمان کە ئێمەیان خۆشدەوێت تەکید لەوەدەکەنه‌وه‌، پێویستە وادە دیاریبکرێت‌و لەسەر سیستەمی ھەڵبژاردنیش بگەنە ڕێککەوتن .

ڕاوێژكاره‌كه‌ى بارزانى ئه‌وه‌شى وتوه‌، ئەو لیژنەیه‌ كه‌ لایەنەکان خۆیان دروستیان كردوه‌، لەکۆبونەوەی ڕابردوو ڕاپۆرتی خۆی ئامادەکردبوو، لەیەکێک لەبڕگەکانی کۆبونەوەكه‌ش ڕاپۆرتەکەیان خوێندەوە کە ھەنگاویان ناوەو کاری خۆیانکردوەو تەنھا ماوە لەکۆبونەوەی داھاتوو بڕیاری کۆتایی لەلایەن حزبەکانەوە بدرێت .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم