دەرگای دامەزراندن لە سەیدسادق کرایەوە
/
کردستان
/
zayeLe
زایەڵە
سەید سادق
دامەزراندن
زایەڵە - وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دامەزراندنی نوێی راگەیاند، چەندان توێژی كۆمەڵگە لەو دامەزراندنە سوودمەند دەبن.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاوی كردووەتەوە، پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریوس لە تایبەتمەندییەكانی كارگێڕی، ژمێریاری، یاسایی، توێژەری كۆمەڵایەتی، توێژەری دەروونی، تەكنەلۆجیای زانیاری و هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ پیشەی شۆفێری هەیە.
ئەو دامەزراندنە بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لەشارۆچكەی سیدصادقە .
یەكێك لە مەرجەكان بریتییە لەوەی پێویستە پێشكەشكار تەمەنی لە نێوان 24 بۆ 35 ساڵ و دانیشتووی سیدصادق بێت، پڕكردنەوەی فۆرم تەنیا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی یەك هەفتە كە لە ئەمڕۆوە دەست پێ دەكات تا ٢٠٢٢/٨/٢٨ بەردەوام دەبێت.
فۆڕمەکە لێرە بکەرەوە:
https://docs.google.com/forms/d/1GW_PJ49stuWZCvUAx0jF7DIzXFq1IF1lpML8mIrkfWU/edit?usp=sharing
تێبينيێك بنێرە: