ئاسایشی گەرمیان چەندین کەسی بە تۆمەت و تاوانی جیاجیا دەستگیر کرد

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئاسایش تاوان گەرمیان عوسمان عەبدولکەریم


Aug 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی گەرمیان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاندوە ١٤ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و سێ  کەس بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

عوسمان عەبدولکەریم لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایش وتی، هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان سێ کەسیتریان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ئاسەوار بەپێی مادەی ٤٤ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کردووە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دەستگیر کردنی دوو کەسیتری بەهەبوونی پەیوەندی لەگەل گروپی تیرۆرستانی داعش ڕاگەیاند هاوکات ڕونیشی کردەوە ئەم تاوانبارانە لە لایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار و ئاسایشی کفری و قەرەتەپەوە دەستگیر کراون  و دۆسیەکانیان ئاراستەی دادگا کراوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و سزادانیان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم